ئابووریجیهان

نرخی نەوت بەجێگیری ماوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمشێوەیەش بەراورد لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی بەجێگیری و وەک خۆی مایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو و برێنت بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 75 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكیش لە بازاڕەکاندا بە 73 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شەڕ و ئاڵۆزی لە جیهاندا بەتایبەت بەردەوامیی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی جیهان داناوە، جگە لەوەی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینیش وایکردووە ناجێگیریی بەردەوامی هەبێت لە نرخی نەوتدا.


بەهۆی بەردەوامیی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا، کە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی جیهان داناوە، جگە لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین وایکردووە ناجێگیریی بەردەوامی هەبێت لە نرخی نەوتدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close