كوردستانهەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە بڕیارێک هاوردەکردنی تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە قەدەغە دەکات.


لە نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمدا هاتووە، لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی تەماتە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرهەمی تەماتەی پێنجوێن دەتوانێت پێداویستی ناوخۆی دابین بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close