عێراقكوردستانهەواڵ

زانیارى نوێ لەبارەى بۆردومانى سەر گوندەکەى چەمچەماڵ

باسک نێت – چەمچەماڵ

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەماوەی دوو کاتژمێردا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سێ جار بارەگایەکیان لە سنوری گوندی توتەقەلی ناحیەی ئاغجەلەر لەقەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرد .

بە گوێرەى زانیارییەکان بۆردومانەکە ناوچەیەکی سەختی دەرەوەی گوندەکەی بەئامانج گرتووە، بارەگای گەریلاى لێیە و گومان دەکرێت ئۆتۆمبیلێک لەبەردەم بارەگاکە بەئامانج گیرابێت.

هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، بەهۆى بۆردومانەکەوە قوربانی هەیە بەڵام بەهۆی دووبارە مەترسی بۆردومان کردنەوە هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن لە شوێنی بۆردومانەکە نزیک ببنەوە .

لە دوو ساڵی ڕابردوو ئەمە سێیەمین جارە گوندی توتەقەڵ بۆردومان دەکرێت و لە ۲۱ی ئایاری ساڵی ڕابردووش لە ئەنجامی بۆردومانێکدا دوو هاووڵاتی گوندەکە شەهید بوون و لەدوای ئەو ڕووداوەوە بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی گوندەکەیان بەجێهێشت و ئێستا چەند ماڵێکی کەم لەگوندەکە نیشتەجێن .

گوندی توتەقەڵ دەکەوێتە بناری چیای خاڵخاڵان و سەربە ناحیەی ئاغجەلەرە لە قەزای چەمچەماڵ و ۲٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی ئاغجەلەرەوە دوورە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close