كوردستانهەواڵ

زیاتر لە ملیۆنێک و (800) هەزار خوێندکار بەشدارى لە پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵدا دەکەن

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەى ئەو خوێندکارانە ئاشکرا دەکات کە بەشدارى لە پرۆسەى خوێندنى ساڵى (2021 – 2022) دا دەکەن و جەختیش لە گرتنەبەرى رێکارەکانى خۆپارێزى لە ناوەندەکانى خوێندن دەکاتەوە.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،  زیاتر لە ملیۆنێک و (725 ) هەزار  خوێندکار لە گشت قۆناغەکانی خوێندن هەیە، لە کەرتی ناحکومیش زیاتر لە (90)هەزار خوێندکار دەخوێنن، واتە زیاتر لە ملیۆنێک و (800) هەزار قوتابی و خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن دەست بە خوێندن دەکەنەوە.

وەزیرى پەروەردى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەختى لە گرتنەبەرى رێکارەکانى خۆپارێزى کردەوە و رایگەیاند، ئەوەی گرنگە بە لاى ئێمەوە ئەوەیە کە رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت و پێویستە مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن، لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی دیکەی خۆپارێزی لە بەستنی دەمامک لە ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و پێویستە جێبەجێ بکرێت، وەکو وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و (500) هەزار ماسک و (50)هەزار پاککەرەوە مان بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینکردووە و لە چەند رۆژی ئاییندە بەسەریان دابەش دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close