كوردستانهەواڵ

وەزارەتی کارەبا ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی دەرکرد کە بریتین لە:.

– کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسوولەی کارەبا لەکاتی خۆیدا. لە پێناو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر و دادپەروەر.

– کاراکردنی بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی کارەبا لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی کارەبا کە تووشی گرفت دەبن.

-خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک کە پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە.

-هەموارکردنەوەی رێنماییەکانی پێدانی کارەبا.

-کارپێکردن و بەستنەوەی سیستمی کارەبای وزە نوێیەکان بۆ ناو تۆری کارەبای هەرێم

لە راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا هاتووە: “لە کۆبونەوەکەدا، وەزیری کارەبا  ستایشی رۆڵی فەرمانبەرانی کارەبای کرد، بۆ جێبەجێکردنی کار و ئەرکەکانیان، پێداگیرییشی لەسەر گرنگیی باشترکردنی دۆخی کارەبا، کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسولی کرێی کارەبا لە کاتی خۆیدا و گەیاندنی بە دەستی هاوبەشانی کارەبا کرد”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close