جیهانهەواڵ

تاڵیبان پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتان دەکات

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاتی ئەفغانستان پەیامێک ئاڕاستەی وڵاتان دەکات و دەڵێت: خاکی ئەفغانستان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هیچ وڵاتێک بەکارناهێنرێت.


عەبدولغەنی بەرادەر جێگری سەرۆکی حکومەتی کاتی ئەفغانستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، خاکی ئەفغانستان دژی ئاسایشی هیچ دەوڵەتێکی دیکە بەکارناهێنرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش ئاسایشی سەرجەم  دیپلۆماتکاران، باڵیۆزخانەکان، دەزگا ئەمنییەکان و وەبەرهێنەران پارێزراو دەبن.

بزوتنەوەی تاڵیبان مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند وەک سەرۆک وەزیرانی بەوەکالەت و مەلا عەبدولغەنی بەرادەر بەرپرسی مەکتەبی سیاسی کە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەبردووە وەک جێگری سەرۆکی حکومەت دەستبەکاربن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close