كوردستانهەواڵ

لە قەزای خەبات لەسەر کێشەی منداڵان باوکێک و دوو کوڕ کوژران

لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشە لەنێوان منداڵان، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران، کە باوکێک و دوو کوڕن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە “رۆژی 11/9/2020، رووداوێکی کوشتن لەنێو بازاڕی قەزای خەبات روویدا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵان دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و دواتر بووە بە شەڕیان، لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی (محەمەد قادر عەباس) و (بەدر محەمەد قادر) و (شێروان محەمەد قادر) دەکوژران”.

لە روونکراوەکەدا هاتووە: “بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردووەتەوە، و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و  بدرێنە دادگا”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close