كوردستانهەواڵ

هێڵەکانى ئینتەرنێت لە هەرێمى کوردستان رادەگیرێن

لە سبەینێوە تا (15)ى ئەیلول، هیڵەکانى ئینتەرنێت رۆژانە بۆ ماوەى چوار کاتژمێر رادەگیرێن، ئەوەش بەهۆى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانى خولى دووەمى پۆلى (12)ى ئامادەیى.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاندنى هەرێم رایگەیاند: لە رۆژی دووشەممەوە (6)ی ئەیلول تا (15)ی ئەیلول، بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خوولی دووەمی پۆلی (12)ی ئامادەیی، رۆژانە لە کاتژمێر (06:30)ی بەیانی تا(10:30) بەیانی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

راگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت، بە ئامانجى رێگریکردنە لە شێواز و دیاردەکانى قۆپیکردنە لە تاقیکردنەوەکان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close