وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی 11ی ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو نزیكه‌ی 9 ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتوە، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی 11ی 2023 گه‌یشته 102 ملیۆن و 975 هه‌زار و 782 به‌رمیل.
راشیگەیاندوە، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی هه‌شت ملیار و 481 ملیۆن و 558 دۆلار بووه.
لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتدا رونکراوەتەوە، بەڕێژەیی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 82 دۆلار و 36 سەنت فرۆشراوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكراشیكردوه، كۆی به‌رهه‌می هه‌نارده‌كراوی عێراق له‌لایه‌ن 33 كۆمپانیای جیهانیه‌وه كڕدراون، له به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه و خور زوبێر، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كۆگای مۆدێرنی كه‌ركوك و گه‌یاره‌وه به‌تانكه‌ر هه‌نارده‌كراوه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە