ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق پێشبینى ده‌كات، له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا، نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى دابه‌زینێكى بەرچاو به‌خۆیه‌وه ببنێت.
باسک نێت- ئابوری
موزر كوڕه‌وى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: “بازاڕى دراوه‌كان له عێراق به‌ره‌به‌ره خه‌ریكه دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى سه‌قامگیركردنى بازاڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر بازاڕ و نرخى دراوه‌كان”.
ڕاشیگه‌یاند: “بازاڕى دراوه‌كان 15%ـى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستده‌دات، به‌مه‌ش له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا، نرخی دۆلار زۆر داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى بازاڕى ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى پرسى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى دۆلار”.
ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، دابەزینی نرخى دۆلار به‌هۆى سیاسه‌تى بانكى ناوه‌ندیی عێراق و ڕێكاره‌كانى ئه‌مدواییه‌ى بووە، حكومه‌تى عێراقیش گرنگییه‌كى زیاترى به پشتیوانیكردنى دینار داوه به‌رامبه‌ر دۆلار.