كوردستانهەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە بەوەی بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود دەگیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگارادەکاتەوە و لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیی له ‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ئاڕاسته‌ی هاتن له‌سه‌نته‌ری بۆڵینگه‌وه‌ تاوه‌كو به‌نزینخانه‌ی بینایی، شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ دادەخرێت.

دەشلێت، ئەو داخستنە تاوه‌كو كاتژمێر ٥ی سه‌رله‌ئێواره‌ دەبێت و شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی خزمه‌تگوزاری به‌كاربهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close