عێراقكوردستانهەواڵ

3 باندی ترسناکی بە قاچاخبردنی دۆلار دەستگیر کران

باسک نێت

عەمید تەحسین عەلی، بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو بەغدا- کەرخ رایگەیاند، ” سێ تۆڕیان لە بەری کەرخ دەستگیرکرد، کە دۆلاریان بە قاچاخ دەبردە دەرەوە و یارییان بە دراو دەکرد. ئەمانە لە بۆسەیەکی تووندوتۆڵدا لەناوچەکانی مەنسوور، سەیدیە و حارسییە دەستگیرکران، بڕە پارەیەکی زۆریان پێگیراوە کە بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات ئەم پارەیان بەکارهێناوە پێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.”

بردنە دەرەوەی دۆلارەکان لە رێگەی کارتەوە بووە، کە ئەم کارەتانەیان بە نرخێکی کەم لە خەڵک کڕیوە، دواتر حەواڵەی دۆلاریان بۆ دەرەوە پێکردووە، لە دەرەوەی وڵاتیش پارەکەیان راکێشاوە و دواتر لە نێو عێراق بە نرخی بازاڕی فرۆشتوویانە.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان باس لە شێوازی کارکردنەکەیان دەکات و دەڵێت، “لە 2021دا، نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوم کردەوە، مۆڵەتی بانکی ناوەندییم نەبوو، بە رێککەوتن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی عێراق و نووسینگەی وەهمی لەنێوخۆی عێراقدا کارمان کردووە و پارەکەمان پاکتاوکردووە، ئۆفیسەکەم لە ناوچەی مەنسوور بوو لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا.”

تۆمەتبارێکی دیکە باس لەوە دەکات، “خەڵک دەهاتن، پێماندەوتن، پارەکە بە کارتی ئێوە دەبەین، ئەوانیش دەچوون کارتەکەیان لە نووسینگەکان دەردەکرد، ئێمەش بە ناوی ئەوانەوە دۆلارمان پێوەردەگرت، لە بەرامبەردا بڕە پارەیەکمان پێدەدان کە 50 هەزار یان 35 هەزار دینارێک بوو.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close