بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكاروانی شەهیدانكوردستانهەواڵ

بەرەو یادەمەزنەکە

١٢/٢٧ ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی
١٢/٢٧ ئەوڕۆژەی کۆمەڵێک فریشتەی پەڕ و باڵ سپی بەجەستەی برین و بەرگی خوێنینەوە ڕۆحیان بەرەو ئاسمانی خوا پەروازیکرد.
١٢/٢٧ ڕۆژی تەقینەوەی بورکانی ئیمانی دڵەپاکەکانە، بەڕوی جەهل و نەزانی و تاریکیدا.
بزووتنەوەی ئیسلامی خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییەو شانازیی بە مێژوو خەبات و تێکۆشانی خۆی و پێشمەرگەو سەرکردەو شەهیدەکانییەوە دەکات خۆی خاوەن مێژووی خۆیەتی.


بزووتنەوە خاوەن دەریایەک خوێنی پڕ سەروەرییە و هەمیشە شانازی بەکفنی ئاڵ و خوێنی شەهیدەکانییەوە دەکات.
بزووتنەوە بۆ ڕزگاری کوردستان و بەرنگاربونەوەی ڕژێمی بەعس پێشەنگ بووە هەمیشە لەڕیزی پێشەوە بووە، بۆ گیان فیدایی یەکەمی بێ ڕکابەر بووە، شەهیدانی خانەقین و گەرمیان و سەربازگەی(خالید) لەکەرکود شاهیدی ئەو ڕاستیەن.


بزووتنەوە مافی خۆیەتی شانازی بە خەبات و تێکۆشان و خوێنی شەهیدەکانییەوە بکات
هەربۆیە ڕۆژی ١٢/٢٧ وەک ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە دیاریکرد و لەو ڕۆژەدا بە چەندین چالاکی و ئیڤێنتی جیاواز یادی شەهیدانی دەکاتەوە و ڕێز لەکەس و کار بنەماڵەی شەهیدان دەگیرێت، ڕاستە بەهۆی بارودۆخی نەخوازراو زروفی تایبەتی و ئەو هەموو دژایەتی و پلانە نێو خۆی و دەرەکییانەی دژ بەبزووتنەوە هەبون نەتونراوە وەک پێویست ڕێز لەکەس و کار و بنەماڵەی شەهیدان بگیرێت، بەهیوام لەئایندەدا بزووتنەوە بتوانێت قەرەبوی بکاتەوە.


لەکۆتیدا بەڵێن بەخوێنی شەهیدان دەدەین تادڵۆپێک خوێن لەجەستەماندا مابێت ڕۆژی ١٢/٢٧ بەزیندوترین ڕۆژی ژیانی خۆمانی دەزانین و موژدە بەشەهیدان دەدەین لەجێی هەردڵۆپە خوێنێکتان نەوەیەکی نوێ لەدایک بوە و خوێنی نوێ و نەوەی نوێ لەنێو دەمارەکانی باسک درێژە بەکاروانەکەتان دەدات.

بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی شەهیدانی ئیسلام

ئاراس محەمەد
ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندی بزووتنەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close