ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

بە فەرمی ئەمەریكا لەبارەی ناردنی دۆلار بۆ عێراق روونكردنەوەی دا

ڤیكتۆریا نۆلاەند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەمەریكا لە بڕیار و بڕی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق كەم نەكردووەتەوە.

نۆلاند بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئەمەریكای راگەیاندووە، هیچ كەمبوونەوەیەك لەبڕی ئەو دۆلارانەی رووی نەداوە كە ئەمەریكا بۆ عێراقی دەنێرێت، ئاماژەی بەوەیش كردووە، واشنتن بە هاوئاهەنگی بانكی ناوەندی عێراقی كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بانكە عێراقییەكان و ئاستی بانكی ناوەندی عێراقیی.

ئەمە لەكاتێكدایە 14ی ئەم مانگە بانكی ناوەندی عێراقی رای گەیاند كە لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریكا و بانكی فیدڕالی گەیشتونەتە رێككەوتن بەمەبەستی دابینكردنی پێویستی بازاڕی عێراق بە دۆلار.

جێگەی ئاماژەیە دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار لە تەنگژەدایە و نرخی لە بازاڕی رەشدا 30 پۆینت زیاترە لەو نرخە فەرمییەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆی دیاری كراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close