عێراقكوردستانهەواڵ

هەڵوێستی ئەمەریكا لەبارەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی

باڵوێزخانەی ئەمەریكا: هەڵبژاردن پابەندیی عێراقییەكانی بە دیموكراسی پێشان دا

باسک نێت

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق لە پۆستێكی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە گەل و حكوومەتی عێراق دەكەین، بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئارام و ئاشتییانە.

زیاتر گوتی، هەڵبژاردنی پاك و ئازادانە بۆ هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی بۆ دیاریكردنی دوارۆژەكەی پێویستە، بۆیە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان لەم هەفتەیە رووناكی خستە سەر پابەندیی عێراقییەكان بە دیموكراسی، خوازیاری كاركردنین لەگەڵ بەرپرسانی نوێی هەڵبژێردراو، بۆ پتەوكردنی هاوبەشییەكی گشتیی ئەمەریكا و عێراق لە تەواوی ئەو وڵاتە.

بەپێی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ژمارەی دەنگدەرانی زانیاریی بایۆمەتریان نوێ كردبووەوە بریتی بوون لە 16158788 دەنگدەر، ژمارەی ئەوانەشی دەنگیان داوە بریتی بوون لە 6620851 دەنگدەر، واتە رێژەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بریتی بووە لە 41%.

ئەو هەڵبژاردنەی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگەكان چوارەمینە لە دوای رووخانی سەدام حوسێن لە 2003، یەكەم هەڵبژاردن لە 2005 بەڕێوە چوو و دووەم لە 2009 و سێیەم لە 2013، رێژەی بەشداربوونی دەنگدەران لەم هەڵبژاردنە بە بەراورد بەوانی پێشوو كەم بوو، كە بەپێی هەندێك سەرچاوە رێژەی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 38%، لەوكاتەی رێژەی دەنگدانی تایبەت 67% بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close