عێراقكوردستانهەواڵ

لە بەشێك لە بنكەكان ئامێرەكانی دەنگدان لەكاركەوتون و گرفتی بۆ پرۆسەکە دروستکردووە

لە بەشێك لە بنكەكان ئامێرەكانی دەنگدان لەكاركەوتون

تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردن رایگەیاند: بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان لە بنکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەکارکەوتون، بەهۆیەوە لە بەشێك لە بنکەكانی دەنگدان پرۆسەکە پەکیکەوتوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە بنکەیەکی دەنگدان لە کەمپی “حەسەن شام دو” لە سنوری پارێزگای هەولێر بەهۆی لەکارکەوتونی ئامێرەکان هیچ دەنگدەرێک نەیتوانیوە دەنگ بدات.

هاوکات لە بنکەی خاک لە سلێمانیش گرفتی خوێندنەوەی پەنجە مۆر بۆ دەنگدەران دروستبووە

لەو بنکەیە 485 کەس مافی دەنگیان هەیە، بەڵام ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان پەنجەمۆری دەنگەدەران ناخوێنێتەوە، ئەمەش وایکردوە، کە پرۆسەکە پەکی بکەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close