جیهانعێراقهەواڵ

جۆ بایدن: هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌ عێراق به‌رده‌وام ده‌بن

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا دووپاتیكرده‌وه‌، پابەندین بە هەماهەنگییەکانمان لە عێراق لەبواری ئەمنی و شەڕی دژی داعش، کە بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە.

ئه‌م گوتانه‌ی بایدن لە کاتی پێشوازی کردنی لە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئۆڤاڵ ئۆفیس لە کۆشکی سپی هاتوون و گوتی: چاومان لەوەیە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی عێراق بەڕێوەبچن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆڵی خۆمان لە عێراق دەگۆڕین بەڵام هەماهەنگییەکانمان بەردەوام دەبن.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه‌، “بەلای ئەمه‌ریکاوە عێراق لە رابردوو و ئێستاشدا وڵاتێکی گرنگ بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”. وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، “سەرەتای کارکردنی من لەگەڵ عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی لە سینات بووم و دواتریش وەك جێگری سەرۆك و ئێستاش وەك سەرۆکی ئەمریکا. کورەکەشم چەندساڵێك لە عێراق بووە لەگەڵ گاردی نیشتمانی”.

بایدن گوتی: “قوربانیەکی زۆردراوە تاوەکو پەیوەندی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق بنیادنراوە، قوربانیەکانمان بەرهەمی هەبووە. ئیدارەکەم پابەندە بە پاراستنی ئەو پەیوەندیانە. گفتوگۆی ستراتیژی ئەمه‌ریکا و عێراق دووپاتکردنەوەی ئەوەیە، ئێمە هەماهەنگییەکانمان فراونتر دەکەین لە بوارەکانی تەندروستی، کەشوهەوا و وزە”.

هه‌وره‌ها گوتی: “وەك پێشتریش باسمکرد، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا نیو ملیۆن ژەمی ڤاکسین رەوانەی عێراق دەکەین. ئێمە پشتیوانی بەهێزکردنی دیموکراسی عێراق دەکەین. به‌ پەرۆشین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆربەری ئەمساڵ بەرێوەبچن. لەهەمانکاتدا پابەندین بە هەماهەنگییەکانمان لەبواری ئەمنی و شەڕی هاوبەشمان لەدژی داعش، کە بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە. هەماهەنگییەکانمان لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم بەردەوام دەبن. هەماهەنگیەکان لە دوای قۆناغی گۆڕانکاری لە رۆڵی ئەمه‌ریکا لە عێراق کە ئێستا باسی لێوەدەکەین، بەردەوام دەبن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close