كوردستانهەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: پەکەکە تەقەیان لە هێزەکانمان کردووە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، چه‌كدارانی پەکەکە له‌ چیای مه‌تین ته‌قەیان‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد.”

جه‌مال محەمەد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند، “ئه‌مرۆ شەممە، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووه”، دەشڵێت، “به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیاوه‌ چه‌ندین گوند چۆلكراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.”

هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی خستووەتەڕوو، “ئەمە چه‌ندینجاره‌ په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌، مافی خۆیه‌تی له‌ هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له‌ هه‌رێم بكات.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “په‌كه‌كه‌ رێز له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت، بووه‌ته‌ هۆكارێک بۆ سنور به‌زاندنی سوپای توركیا.”لە ماوەی رابردووشدا، چەندجارێک پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و پەکەکەدا روویداوە و لە هەردوولا شەهید و برینداریان هەبووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای لە پەکەکە کردووە پەکەکە خاکی هەرێم جێبهێڵێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close