ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

نرخی غازی شلی بەرزبۆیەوە

باسک نێت

لەگەڵ ئەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بە بەرزی ماوەتەوە، دەسەڵات دەستەوەستانە لە ئاستیدا، لەئێستاشدا نرخی غازی شلی تایبەت بە ئۆتۆمبێل بەرزكرایەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەنزیخانەكانی هەرێمدا نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێل لە 550 دینارەوە بۆ 575 دینار بەرزبوەوتەو پێدەچێت نرخەكە بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، ئەوە لەکاتێکدایە نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک لیتری 200 دینارە.

هاوکات شۆفێرێك كە سیستمی ئۆتۆمبێلەكەی لە بەنزینەوە گۆڕیوە بۆ غازی شل ڕایگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێل زیانی زۆر بەو شۆفێرانە دەگەیەنێت كە سیستمی ئۆتۆمبێلەكانیان گۆڕیوە بۆ غازی شل، چونكە شۆفێر بۆیە سیستمی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیوە تاوەكو خەرجیەكی لەسەر كەم ببێتەوە، بەڵام بەو بەرزبونەوەیە بەكارهێنانی بەنزین بەسودترە تاوەكو غازی شل.

جێگەی باسە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەشێك لە شۆفێران سیستمی ئۆتۆمبێلەكانیان لە بەنزینەوە بۆ غاز گۆڕیوەو لە ئێستاشدا جگە لەبەرزبونەوەی نرخی غازی شل، دەبێت شۆفێر ساڵانە مەرجی توندوتۆڵی سیستمی ئۆتۆمبێل بكات و بەوەش خەرجیەكی دیكەی دەكەوێتە ئەستۆ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close