عێراقهەواڵ

دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا

دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا

جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوویەوە بەڵام بەهۆی دەستوەردانی گرووپە شیعەکانەوە نەتوانرا سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بەپێی زانیارییەکان ناكۆكییەكان لەبارەی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەردەوامن, دەرفەتی گەیشتنیش بە سازان پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیاڕە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت لاوازە.

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەتایبەتی دەوڵەتی یاسا, پشتیوانی مەحمود مەشهەدانی دەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە, ئەوەش زیاتر كێشەكەی ئاڵۆزكردووە.

هێزە شیعیەكان پشتیوانی مەشهەدانی دەكەن بەوپێیەی نزیكە لێیان و جگە لەو دەنگ بەكەس نادەن, ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی هیچ كاندیدێك پۆستەكە بەدەست نەهێنێت, ئەگەر سازانی لەبارەوە نەكرێت.

هاوکات هێزە سونییەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێک رێک بکەون ئەوەش وایکردووە شیعەکان دەستوەردان لە کاندیدەکان بکەن و کاندیدی دڵخوازی خۆیان پشتیوانی بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close