بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیهەواڵ

شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی لەئەنقەرە سەردانی یاسین ئاقتای دەکات

لەمیانەی سەردانەکەی شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ وڵاتی تورکیا کە پێکهاتوون لە بەڕێزان مامۆستا احمد گەرمیانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کمال زراری، ئەندامی سەرکردایەتی و مامۆستا نوزاد گردعازەبانی، بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لەئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سەردانی بەڕێز یاسین ئاقتای کرد، ئاقتای وێڕای ئەوەی سیاسەتمەدارێکی گەورەو دیاری تورکیایە سەرکردەیەکی دیاری ئاکپارتی و ڕاوێژکارێکی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا بووە.

ئاقتای وێڕای ئەوەی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو سەردانەی شاندی بزووتنەوە و بەخێرهاتنی گەرمی کردن، تیشکی خستە سەر هۆکاری سەرکەوتنەکانی ئاکپارتی لەتورکیاو بەگرنگی زانی کە ئیسلامیەکان سوود لەتەجروبەی یەکتری وەرگرن، بۆ ئەم مەبەستەش پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان بەزەروور زانی.

لەلایەن خۆیانەوە شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی وێڕای سوپاسکردنی بەڕێز ئاقتای بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بەڕەوشی موسوڵمانان لەسەرتاسەری جیهان

‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‏ڕیش‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎
‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close