كوردستانهەواڵ

به‌شی ڕاگه‌یاندنی دەروازەی باشماخ ئاگارییه‌كی بۆ گه‌شتیاران بڵاوكردوه‌

هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم دووخاڵە بکەن:

١: هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەکان نەکات و پێویستە هەڵگری یەکێک لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنەر ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو ــ خوێندکار)

٢: پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەکاتی گەشتەکەیان پێ یان بێت.

لەبەرئەوەی بەبڕیاری ئێران لەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/٨ )ەوە هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.
بۆ ئاگاداریتان…
(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close