كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕێگری له‌ 16 ئه‌ندام په‌رله‌مان كرا به‌ژداری كۆبونه‌وه‌ بكات

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، لە سەرەتادا بۆ جاری نۆیەم رێگا لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان گیرا لەوەی بچێتە پەرلەمانەوە و دواتریش ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەماندا گرژیان دروستکرد و دانیشتنەکەیان راگرت.

پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن داوایان دەکرد کە پرسی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران باسبکرێت و لێبڕینی موچە نەهێڵدرێت، بەڵام رێگریان لێکرا و بەهۆیەوە پەرلەمانتاران چوونە سەر مەنەسەی پەرلەمان و دانیشتنەکەیان راگرت.

سەرباری ئەوانەش، هێزێکی زۆر براونەتە پەرلەمان و هەر سێ دەرگای چونە ژوورەوەی پەرلەمانیان لە پەرەمانتاران داخستووە.

دوای راگرتنی دانیشتنەکە، وەک پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، بە دزی ئەوانەوە تەلەفۆن بۆ پەرلەمانتارانی دەسەڵات کراوە و دانیشتنەکە دەستیپێکراوەتەوە، بەڵام رێگا بە ئەوان نادرێت بچنەوە دانیشتنەکەوە.

پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، کە خۆیان دانیشتنەکەیان راگرتووە،

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close