جیهانهەواڵ

ئیسرائیل هەڵوێستى خۆی لەسەر سەرۆکی نوێی ئێران ئاشکراکرد

ئیسرائیل هەڵوێستى خۆی لەسەر سەرۆکی نوێی ئێران ئاشکراکرد و ڕایگەیاندووە، توندڕەوترین و خوێنڕێژترین سیاسی ناو ئێرانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەى خامنەئی دیاری کرد کە دەنگبدرێت بە ئیبراهیم ڕەئیسی نیوەى ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەبوو لە ئێران دەنگیان دا بەو کەسە.

ئەوەشی ڕایگەیاندووە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەزانێت کە ئیبراهیم ڕەئیسی بکوژ و خوێنڕێژێکى دیارە و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی لە دەرەوەی یاساوە لە سێدارە داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ڕاگەیەندرا بە گوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا توانیویەتی لە ٦٢%ی دەنگەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات   .


جەمال عورف، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ، ئیبراهیم رەئیسی توانیویەتی زیاتر لە ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ بە دەست بهێنێت   .


ئەو ئەنجامە لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٥٩ ملیۆن کەس لە هاوڵاتیانی ئێران مافی دەنگدانیان هەبووە   .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close