عێراقكوردستانهەواڵ

دوو عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، دوو عومرەکاری کورد لە سعودیە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عومرەکارێکی ژن لە تەمەنی 66 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشکەوتنەوە لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە باری تەندروستیی تێکچووە و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، هاوکات عومرەکارێکی پیاویش بەهەمان شێوە لە سعودیە نەخۆشکەوتووە و دوای مانەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی کەسوکاریان، بڕیارە هەر لە سعودیە تەرمەکانیان بە خاک بسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاوەکو ئێستا، 11 عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە، کە لەو ژمارەیە چواریان پیاو و حەوتیان ژن بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close