كوردستانهەواڵ

هەولێر.. لە ڕووداێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە روداویکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر –پیرمام کەسێک گیانی لە دەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند :” کاتژمێر 30و6ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر_پیرمام، لەنزیک بارەگای هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە ،لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر ئوتومبێلێکی جۆری نیسان سەنی بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا وبەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت وخۆی کێشا بەچەند دارێکی جوانکاری ، دواتر دووبارەگەڕایەوە سەر شەقام و وەستایەوە .

وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو ، لە ئەنجامی ڕوداوەکە سەرنشینێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا کە لەکاتی خۆپیاکێشانەکە لەئوتومبێلەکە کەوتبووتە سەرشەقام ،شوفێرەکەش بەسەختی زامدار بووە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر تکی لە شۆفێران کردووە پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن و جەختیکردەوە تیژڕەوی هیچی بەدواوە نیە تەنها کارەسات نەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close