عێراقكەش و هەواكوردستان

شەپۆلی بەفر و بارانی بەلێزمە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی بواری كەشناسی، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا و بە درێژایی ئەم مانگە، چەند شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفرێكی زۆریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
شارەزایەکی کەشناسی بۆ(باسک نێت) ڕایگەیاند، ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان ئەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک، کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک ئەبن لەیەک.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان 6ی مانگ بۆ 20ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەڕاستی مانگەوە .
وتیشی، “بەگشتی پێشبینی ئەکرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەراورد بەمانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەکان زیاتر ببێت”.
ڕوونیشی كردەوە، بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرما لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییە نزمەکان بۆ ئەم مانگە تا ئێستا ھیچ دیار نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close