كوردستانهەواڵ

بەشێکی شەقامی 30 مەتری هەولێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شوفێر و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، بەشێک لە شەقامی 30 مەتری هەولێر دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: “سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2021/6/16، شەقامی 30مەتری ئەو بەشەی دەکەوێتە نێوان چوارڕیانی گازینۆ عەنتەر تاکو چوارڕیانی کوردوعەرەب، سایدی ناوەوەی شەقامەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت، بەمەبەستی تازەکردنەوەی تۆڕی ئاوی ئەو شوێنە”.

روونکراوەتەوە: “شوفێر و هاووڵاتییان لەو ماوەیە دەتوانن هەردوو شەقامی 60مەتری و شەقامی پەروەردە و سایدی دەرەوەی شەقامی 30مەتری وەکو رێگای بەدیل بەکاربێنن”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close