عێراقهەواڵ

بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند “دوای ئەوەی سێ موشەک ئاراستەی بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین کران و زیانی گیانی و مادییان لێنەکەوتەوە، لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، یەکێکییان لەلایەن سیستمی دژە مووشەکی، لە ئاسمان تەقێنراوەتەوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون”.

لە بەیاننامەکەی شانەى راگەیاندنى ئەمنى، جەخت لەسەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانە کراوەتەوە، کە یاری بە ئارامی و سەقامگیری عێراق دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close