عێراقهەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق: ساڵى داهاتوو خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاسایى دەکرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایدەگەیەنێت؛ سەنتەرەکانى پێدانى ڤاکسین لە زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکراوە و ساڵى داهاتوو خوێندن ئاسایى دەکرێتەوە.

حەیدەر عەبوودی وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە، سەنتەرەکان بۆ وەرگرتنی کوتانی کۆرۆنا لە زانکۆ و کۆلێژە گشتی و مەدەنییەکان بۆ کوتانی خوێندکاران و هاوکاران و کارمەندان لە رێگەی تیمە تەندروستییە تایبەتمەندەکان، کراوەتەوە.

دەشڵێت:” لەوانەیە دەوامی زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو ئامادەبێت، بەتایبەت دوای هۆشیاری تەندروستی و رێکارەکانى خۆپارێزى لەو پەتایە و هاندانی خوێندکاران بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پڕۆسەى خوێندن لە عێراق توشى گرفت بوەوە و بۆ ماوەیەکى زۆر خوێندن لە ناو پۆلدا راگیرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close