جیهانهەواڵ

18 کۆگای نەوت لە تاران سوتان

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، 18 کۆگای هەڵگرتنی نەوت لە پاڵاوگەی نەوتی لە تاران ئاگریان گرت.

پەیمان سابریان، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تاران ئاشکرای کرد، ئاگرەکەی پاڵاوگەی نەوتی تاران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵەکانی گازی شل بووە،و رووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پاڵاوگەکە رەتیکردەوە،  هیچ کارێکی تێکدەرانە لە پشت ئەو رووداوە بێت. جەختیکردەوە هۆکاری رووداوەکە شکستێکی تەکنیکی بوو

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close