كوردستانهەواڵ

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوول، کاتژمێر 10:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوژمەی  26 ملیار و نیو دینار دادەنرێت.

پڕۆژەکان بریتین لە:

* دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل – باچیکا.

* دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.

* دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.

*دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ.

* دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.

* نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close