كوردستانهەواڵ

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم : ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان هاوكار بن لێبڕێنی مووچه‌ ناهێڵین

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، “لێبڕین بەمجۆرە بەردەوام نابێت و بەپێی داهات دەگۆڕێت”، دەشڵێت، “بەڵێن دەدەین کە بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی موچە.”

ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، “لێبڕین بابەتێکی کاتییە و هەوڵدەدەین لە داهاتوودا ئەگەر لایەنەکان هاوکاربن لێبڕین نەهێڵین.”

وتەبێژی حکومەتی ئەوەشێ خستەڕوو، حکومەتی هەرێم ئامادەباشی بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداوە دەربڕییوە و دەشڵێت، “رۆژانی شەممە یان یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، شادنی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا”.

لەبارەی هۆکاری بەردەوامی لێبڕینی موچەوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێم بەگوێرەی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە موچە دابەش دەکات و ٧٩%ی داهاتی حکومەتیش بۆ موچە خەرجدەکرێت”. دەشڵێت، “پرسی لێبڕینی موچە کاتییە و زۆر ئاساییە موچە چەند رۆژێک موچە دوابکەوێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close