كوردستانهەواڵ

منداڵی بیركۆڵ و ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشك زۆر بووە

د. كەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی دەروونزانی ڕایدەگەیەنێت، “منداڵی بیركۆڵ و ئۆتیزم و ئیفلیجی مێشك بە نا سروشتی زۆر بووە و بڕوا ناكەم لە هیچ وڵاتێكدا بەو شێوەيەی لای ئێمە بێت”.

دەشڵێت، “ئەم حاڵەتانە پێویستی بە توێژینەوەی زانستی قوڵ ھەیە، لێرەو لەوێ باسی ھێنانی دەرمان و خواردنی بەسەرچوو دەكەن، یان دەڵێن دوژمنانی كورد لە ڕێگەی تایبەتی خۆیانەوە دەیانەوێت تاكی كورد تووشی نەزۆكی بكەن یان منداڵەكانیان بیركۆڵ ببن، ئەمانە و زۆر شتی تر باس دەكرێن، بۆ ئەوەی لە ئەو ڕێگەوە كۆمەڵگەی كوردی تووشی ئیفلیجی بكەن، واتە نەیانتوانی لە ڕێگەی چەك و پیلانگێرییەوە كورد لەناو ببەن، دوور نییە ئەمە پیلان بێت چونكە ئەم ڕێگەیە ئاسانترین و ھەرزانترین ڕێگەیە بۆ تێكدانی خێزان و كۆمەڵگەی كوردی”.

ڕاشیگەیاند، سەرقاڵكردنی دایك و باوك بە منداڵە بیركۆڵ و دواكەوتووەكەیان تا بیر لە ھیچ شتێكی تر نەكەنەوە، ئەگەر ئەمە ھۆكار نییە ئەی بۆچی ِرۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو منداڵانە بە شێوەیەكی نا سروشتی زیاتر دەبن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close