كوردستانهەواڵ

پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبونەوە

ژمارەیەک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبونەوە و داوا دەکەن بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامیان بدەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوەنەوە و داواکارن UN)) وەک هەر پەنابەر وڵاتێکی دیکە وەڵامی ئەوانیش بدرێتەوە، چونکە هیچ وەڵامی پەنابەرێکی ئێرانی لە هەرێم نادرێتەوە.

بەشێک لەو پەنابەرانە ئاماژەیان بەوەکرد، کارتێکی پەنابەرییان پێدراوە و دوو ساڵە بەسەر چووە و بۆیان نوێناکەنەوە و وەڵامی تەلەفۆنەکانیشیان نادەنەوە.

هەر لە گردبونەوەکەدا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و پەنابەراندا دروستبوو.

رۆژی (18)ی ئەم مانگە، دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر گردبوونەوە و بەهۆی ئەوەی شوێنی مانەوەیان نەبووە، داوایان لە نەتەوەیەکگرتوەکان کردووە لە دابینکردنی شوێندا هاوکارییان بکات، بەڵام دواتر دوورخراونەتەوە دوای ئەوەش یەکێک لە پەنابەرەکان خۆی سوتاند، کە ئەوەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close