عێراقهەواڵ

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاری دەكرێت

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، لەگەڵ پەرلەمانتاران كۆدەبێتەوە و دواتریش دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریكردنی سەرۆك كۆمار دیاری دەكرێت.
جەبار مەعموری، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو محەمەد شەیاع سودانی، كاندید‌یان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، جارێكی دیكە لەگەڵ پەرلەمانتارانی كوتلە جیاوازەكان لە تەلاری پەرلەمان كۆدەبێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە،  لەو كۆبوونەوەیەدا بە ئامادەبوونی 150 پەرلەمانتار كاتی دانیشتنی تایبەت بە دیاریكردنی سەرۆك كۆماری نوێ دیاری دەكرێت.
هەروەها دەڵێت “كۆبوونەوەی یەكەم بە خستنەڕووی خاڵە گرنگەكانی كارنامەی حكومەتی داهاتوو لەلایەن سوودانییەوە سەركەوتووبوو”. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close