كوردستانهەواڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە ھەولێر دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان “مەسرور بارزانی”، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  (18ی ئایار/ مایۆی 2021) کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL) لە شاری هەولێر دەکاتەوە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

كارگه‌كه‌ به‌شێوازێكی پێشكه‌توو دروستكراوه‌ و تێچووی بنیاتنانی 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێلمانی هەیە و نزیکەی هەزار کەس کاری تێدا دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close