كوردستانهەواڵ

دارستانەكانی بادینان دەبڕدرێنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بە ئاگاداری بەرپرسانی هەرێم، توركیا دارستانەكانی بادینان دەبڕدرێتەوە و ئەمەش مەترسی گەورەی ژینگەیی هەیە و ئاژانسێكیش بڵاویكردەوە، دارەكانی هەرێمی كوردستان لە توركیا دەكرێت بە خەڵوز.

 
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، دارە پیرەکانی سنوری بادینان دەبڕدرێتەوە و ڕەوانەی توركیا دەكرێن و دەیان دارستانەی چڕ وشكبوون، كە مەترسی گەورەی ژینگەیی هەیە و ئەمە بڕینەوە و سوتاندنی نیشتمانە.

 ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: پێموابوو لایەنەبەرپرسەکان دینە دەنگ، بەڵام دەرکەوت نیشتیمان پەروەریش تەنها دروشمە و بێدەنگییەکی ترسناک لەو تاوانە گەورەیە هەیە.

پێشتریش لقی کوردستانی عێراقی ڕیکخراوی سی پی جەی، ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورک بەشێک لە دارەکان بۆ دروستکردنی ڕێگا و بەشێکی دیکەشی بۆ شوێنی بنکە و بارەگاکانی دەبڕێتەوە و دارەکانی ڕەوانەی تورکیا دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close