جیهانهەواڵ

خالید مەشعەل: کەس ناتوانێت گەلی فەلەستین لە مافی بەرگریکردن بێبەش بکات

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین رایگەیاند، “هیچ کەس ناتوانێت گەلی فەلەستین لە مافی خۆی لە بەرگریکردندا بێبەش بکات، چونکە ململانێمان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ململانێیەکی نیشتمانییە بۆ رزگارکردنی خاک”.

 خالید مشعەل، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی خاکی فەلەستین لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند: “هیچ کەس ناتوانێت گەلی فەلەستین لە مافی خۆی لە بەرگریکردندا بێبەش بکات و غەززە مافی خۆیەتی بە هانای قودس و مزگەوتی ئەقساوە بچێت، چونکە داگیرکار بە ئاگر یاری دەکات و بە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا ئەم قەیرانەی هەڵگیرساند.

” خالید مەشعەل راشیگەیاند: “ململانێمان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ململانێیەکی نیشتمانییە بۆ رزگارکردنی خاک، لەگەڵ ئەوەشدا میسر و تورکیا و قەتەر و ئەمریکا هەوڵدەدەن بۆ کەمکردنەوەی گرژی لە نێوان غەززە و ئیسرائیلدا.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close