كوردستانهەواڵ

لە هەولێر تەرمى کەسێک دواى (19) رۆژ لە گیان لەدەستدانى دۆزرایەوە

لە هەولێر تەرمى کەسێک دواى (19) رۆژ لەگیان لەدەستدانى دۆزرایەوە، بەرگرى شارستانى هەولێریش وردەکارى لەبارەى شوێنى گیان لەدەستدانى ئەو کەسە ئاشکرا دەکات.

راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، تیمی ڕزگارکردنی بەرێوەبەرایەتیەکەیان بەهاوکاری لەگەڵ تیمی پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر توانیویانە تەرمی هاوڵاتیەکی کوردی ڕۆژهەڵات دەربهێنن کە ماوەی (19) ڕۆژ بوو لە دوکانەکەی خۆیدا گیانی لەدەست دابوو.

بەرگرى شارستانى هەولێر، رونکردنەوەى لەبارەى ناسنامەى تەواوى ئەو کەسە و شوێنى گیان لەدەستدانى ئاشکرا نەکردوە، بەڵام رایگەیاندوە، کە لاشەکەی بەتەواو تێکچووە، دواى دەرهێنانیشى لەناو دوکانەکە، تەرمەکە رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close