كوردستانهەواڵ

چەمچەماڵ؛ لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

تەندروستى قەزاى چەمچەماڵ گیان لەدەستدانى دوو کەس و برینداربوونى کەسێکى دیکەى لە رووداوێکى هاتوچۆدا راگەیاند.

بەرێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، پاش نیوەرۆى ئەمڕۆ لە رووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر رێگاى کەرکوک -سلێمانى لە نزیک مۆنۆمێنتى ئەنفال دوو گەنجى تەمەن (19) ساڵ و (20) ساڵ گیانیان لەدەستدا و کەسێکى دیکەش برینداربوو.

 بەپێى راگەیەنراوەکەى تەندروستى چەمچەماڵ، تەرمى قوربانیەکان رەوانەى پزیشکى دادوەرى سلێمانى کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close