جیهانهەواڵ

نوێترین ئاماری زیانی گیانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌كانی ئیسرائیل – غه‌ززه‌ راگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستین، له‌ غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، 103 هاووڵاتی شه‌هید بوون و سه‌دانی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌له‌ستین، تا ئه‌مڕۆ 27 منداڵ و 11 ژن له‌ ریزی شه‌هیده‌كانن و 580 كه‌س دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ و ماوه‌ی چوار رۆژه‌ گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ و شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولا له‌ ئارادایه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی ئیسرائیل، له‌ ئاكامی مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی تا ئه‌مڕۆ 7 ئیسرائیلی كوژراوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close