بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی:کەیسی سزادراوانی بادینان پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە

کەیسی سزادراوانی بادینان پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە

🔵ئەم کەیسە لە ئاستی دەرەوەو ناوەوە ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە

بەناوی خواى گەورەى میهرەبان

هەڵگرانى بەرپرسیارێتی ئەخلاقى کێن؟

یەکێک لە بنچینەو بناغەى ڕێگاکانى فیکرى ئیسلامى ئەو بەرپرسیارێتیەیە،کە ئەوە ئەگەیەنێ تاک هەست بە بەرپرسیارێتى ئەخلاقى بکات (سلوک و هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن و بڕیارو کاروبارو سیاسەت و ئابوورى و ئاشتى و کومەڵایەتى (مودریەت)و پەروەردەو زانست و…….هتد. )

شاراوە نیە لەلاى زۆرێک لە موسڵمانان ئەم فەرموودەیە لە گوفتاریاندا دەڵێنەوە (ٱلا فکلکم راع وکلکم مسئوول عن رعیتە) سنن الترمزی.
واتە: پێغەمبەرمان (درودى خواى لەسەر بێت) ئاگاداری تەواوى بەشەریەت بە گشتى و موسڵمانان بە تایبەتى کردووەتەوە، کە هەمووتان شوانن و بەرپرسیارن گشتتان لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت لەهەر بەرپرسیارێتیەک، کە وەرتان گرتبێت وەک زانراوە بەرپرسیارێتى ئەخلاقى سۆزو ویژدان و هەست دەجوڵێنێ، کە دەبێتە هۆکاری سەرەکى بۆ متمانە دروستکردن و ڕاستگۆیی، ئەوجا ئەو بەرپرسیارێتیە ئەبێتە سەرچاوەی ئاوەدانى و خۆشگوزەرانى و بەختەوەرى و ئاشتى کۆمەڵایەتى، ئیماندراران دەزانن یەکێک لە شەش ئەرکانەکەى ئیمان باوەڕبوون بە گشت پێغەمبەرانە، کاتێک خوای پەروەردگار وەسفى یەکێک لە پەیامبەرانى دەکات، کە کۆتا پێغەمبەرى خوایە محمد (درودى خواى لەسەر بێت)پێی دەقەرمووێت ( : ۆإِنَکَ لعَلىٰ خُلُقٍ عَظیمٍ). ئایەتی 4 سورەتى القلم. واتە: تۆ لەسەر بەرزترین ئەخلاقى بەرزو بەڕێزی، ئەخلاق شتێک نیە لە ناوبچێت نامرێت بەزیندووی دەمێنێتەوە، خوو ڕەوشتى پێغەمەبەرمان (درودى خواى لەسەر بێت) قورئانى بووە قورئانیش کیتابى خواى پەروەردگارە بەڵێنیداوە، کە ئەو قورئانە پارێزراوە (إنا نحن نزلنا الذکر وانا لە لحافظون) الحجر ئایەتى 9 کوێڕایەڵی و وەرگرتنی سلوک و ئەخلاقی پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) هەر بەردەوام دەبێت تا قورئانەکە لەسەر ئەم زەویە بەردەوام بێت ( وکان خلقە القران). ئێمەى موسڵمانیش ئیقتداو سلوکى ئەو پێغەمبەرە(درودى خواى لەسەر بێت) فەرامۆش نەکەین، چونکە شوێنکەوتەیی و گوێڕایەڵی واجبە وەک قورئان ئاماژەى پێداوە (من یطع الرسول فقد ٱطاع اللە ومن تولی فما ارسلناک علیهم حفیظا) النساء ئایەتى 8 واتە: هەر کەسێک شوێنکەوتەى ڕێگاو ڕێبازی ئەو پێغەمەبەرە(درودى خواى لەسەر بێت) بێت ڕەزامەندی خواى پەرورەدگار بەدەست دێنێ هەر ئەمەشە پێغەمبەرمان (درودى خواى لەسەر بێت) فەرموویەتى(ٱلا إنى أتیت الکتاب ومثله معە). رواە الترمذی رواه ابو داود عن المقدام واتە: قورئان لەگەڵ حیکمەت و سوننەتەکانى پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) سەرچاوەن، قورئانیش ئاماژەى پێداوە (ذلک مما أوحى إلیک ربک من الحکمة) سورەتی الاسراء ئایەتى 39
واتە کە پەروەردگار بۆ تۆی ناردووە حیکمەت ئەو خوو سیفاتە بەرزانەى خۆتیان پێ بڕازێنیتەوە ئەو سیفاتە خراپانەى کەخۆتیان لێوەدوور بخەیت، لە فەرموودەیەکى تردا پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) فەرموویەتى( کان جبریل ینزل بالسنە کما ینزل علیە بالقران ) الدارمی/ 608 پشتیوانى ئەو فەرموودە ڕاست و دروستەیە (ألا وإن ماحرم رسول اللە کما حرم اللە). ابوداود، الترمذی، ابن ماجە، ڕحمد، الدارمی. کاتێک پێغەمبەرمان صلى الله علیە وسلم فەرموویەتى : مانا و ڕاڤەى تەواوى قورئان بۆمن بەیان کراوە لەسەر منیش واجب کراوە بە تەواوى بەشەریەتى بگەیەنم ، ئەوا گەیاندوومە پێتان. بۆیە لەسەر هەموو تاکێکى موسڵمان پێویستە ئاستى ڕۆشنبیری خۆیی و غەیری خۆی بەرز بکاتەوە، دەبێت کۆمەڵگە تێبگەیەنرێت ئەخلاق چیەو بەهای ئەخلاق کامەیە؟. ئەمەش بە گوێڕایەڵى و شوێنکەوتەی پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) دەبێت هەروەک ئاماژەی پێکردووە (بلغوا عنی ولو آیە) البخاری.. ئەمە بەسە بۆ کەسێک فێری بەرپرسیارێتی ئەخلاقى بکات.
خوای گەورە دەفەرمووێت ( قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ۚ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ سورەتی نور ئایەتی(54 ) لەسەر پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) واجب کراوە ئەوەی شەرعى خوایەو بە ئەمر بۆی هاتووە ئەبێت بیگەیەنێ لەسەر ئیماندران و موسڵمانانیشە ئەوەى ئەمریان پێکراوەو خراوەتە سەرشانیان لە فەرمانەکانى خواى پەروەردگار پاشان گوێڕایەڵی و ئینقیادو سلوکی ئەو پێغەمبەرە (درودى خواى لەسەر بێت) ئەنجامى بدەن، گەر وا بکەن خوا هیدایەتیان دەدات لەسەریان پێویست کراوە گەیاندن و رونکردنەوە بەلاغی ئاشکرایى کاتێک فەرمان دەکات ئەمر بەچاکە و نەهى لەخراپە بکەن ئەوکات دادپەروەری ئەنجام دەدرێت، ئینجا سزاو پاداشت بەدادگەرانە جێی خۆى دەگرێت بۆ ئەوە نایەتەدی؟ هۆکارەکە پابەند نەبوونە بەو ئەرکەى لەسەرشانتە هەست بە لێ پرسینەوە و بەرپرسیارێتى ناکەیت.
کاتێک خۆت ناوناوە موسڵمان بەقەد دەنکە خەردەلێک لێبوردەیت نیە، لە قسەیەکى سادە توڕە دەبێت لە هۆڕینى ئۆتۆمبێلێک گرژو مۆن دەبێت، جار وا بووە بەهۆی ئەو گرژی و مۆنەتەوە بووی بە بکوژ، کەڕەتى وابووە لەنێوان هاوسەرەکان ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەتەوە لە دەرەنجامی تێک نەگەیشتنێک چارەسەر نەکراوە، گەیشتووەتە لە یەکتر جیابوونەوە، یان تەگبیرکردن بۆ یەکتر لەناوبردن وەک لەم ژینگەى ئەمڕۆدا بووە بەحاڵەت، جار وابووە بەهۆی تەلەفۆنێک، یان سەلام و کەلامێک دوو خانەوادە تووشی گەورەترین کێشەبوون، ئایا ئەو ڕەفتارانە لەکوێوە هاتوون؟ گەر تۆ خۆت ناو ناوە موسڵمان ئەمە ڕەفتارو کردارى موسڵمانانەیە؟ تۆ کەى گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەت (درودى خواى لەسەر بێت) کردووە؟ کەى ڕەنگدانەوەى ئیسلامیەت لە تۆوە دەرکەوتووە؟ کەى (تبیان) ت کردووە لەسەر ڕووداوەکان؟ کەى ئارامت گرتووە؟ کەى چاوەڕوانى وتوێژو تەگبیرت کردووە لەگەڵ کەس و کارت؟، یان لەسەر ئەو بەرنامەیەى کە بۆت دانراوە؟ کەى یادى ئەو بنەما فیقهیەت کردووە، کە تۆمارکراوە و هەڵواسراوە لە زۆر شوێندا؟ ( البینە على المدعی والیمین علی من انکر). تۆ پرسیارت کردووە و پابەندبوویت بەم فەرموودەیە؟(من حسن الاسلام المرْ ترکە مالا یعنیە) الترمــــذی بەداخەوە کۆمەڵگەیەکى بەناو مسوڵمان کوڕ باوکی خۆى بکوژێت، ژن مێردى خۆی زیندە بەچاڵ بکات و، مێرد ژنەکەى خۆی بسوتێنێ ،یان کەسى بەدڕەوشتى وا پەیدا ببێ لاى گرنگ نەبێ دەرمان بکاتە خورادن و خواردنەوەو ژەهراوى بکات بۆ ئەوەى هاو نیشتمانیەکانى لەناو بەرێت، یان گەمارۆ بخاتە سەر هاوڵاتیان برسیان بکات، یان تیرۆرى سیاسی لەسەر هاو ڕەچەڵەکى خۆى (ابن جلد) فەرز بکات، ئەمەیە مسوڵمانیەت؟ ئەوەیە بەرپرسیارێتى ئەخلاقی؟…
شەرمەزارى بەرۆکمان دەگرێت گەر تێکۆشان نەکرێت بۆ چاکسازى و سڕینەوەیان لەم کۆمەڵگەیەدا ئەوە ئەوپەڕی جەهالەتیە لەناو ئەو کۆمەڵەیە، کە خۆیان ناوناوە مسوڵمان لەکاتێکدا پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) فەرموویەتى(لزوال الدنیا اهون علی اللە من قتل الرجل مسلیم) الترمذی. واتە: دنیا لەناوبچێت ئاسانترە لەلاى خوا لەسەر کوشتنى مرۆفێک بەدەستى مرۆفێکى تر، کە بەناهەق گیان لەدەست بدات، کامەیە هەڵگری بەرپرسیارێتى؟ هەست بە بەرپرسیارێتى بەو موسڵمانە دەوترێت، کە لەمەدینەوە بەپیادە چووە بۆ شام وتیانە: فەرموودەیەکى پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) هەیە تۆمار نەکراوە ، بەڵێ بەڕێدەکەوێت تا دەگاتە شام، دەگاتە ئەو کەسەى کەپێی وتراوە، فەرموودەکەى لایە ئەو کەسەش عبداللەی کوڕی ئەنیسى ئەنساری بووە پێیوتووە: بیستوومە فەرموودەیەکت لایە لەلای کەس تۆمار نەکراوە هاتوومە لێت وەربگرم ئەترسم بمرم، یان تۆ بمری نەنوسرێتەوە……
ئەوەیە هەڵگرانى بەپرسیارێتى! ئەوەیە پراکتیزە کردنى فەرموودەى (بالغوا عنی ولو آیه) شاراوە نیە هەر تاکێکى کۆمەڵگە لەسیستەمى کۆمەڵایەتیدا ئەخلاق بەهەموو خوێندنەوەیەک بەهایەکى بەرزی هەیە بۆ بەرز ڕاگرتنى ئاکارەکانى کۆمەڵگە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا هەر کاتێک مرۆڤەکان بەبەرپرسیارێتى خۆیان هەڵنەستابن، ئەوا جەورو ستەم و نادادگەرى لەناویاندا بڵاودەبێتەوە کار گەیشتووەتە ئەوە بەفەرمانى خواى پەروەردگار بەئازارى جۆراوجۆر لە ناوبراون و گەلان و قەومی دیکەى جێنشین کردون بۆ هەمان مەبەست، کە ئاوەدانکردنەوەى زەوی بووە وەک لە ئایەتى 14 سورەتى یونس علیە السلام هاتووە(ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ مِنْ بَعْدِهِمْ لِنَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ) واتە: پاشان ئێمە ئێوەمان کردە جێنشین لە زەویدا لەدواى لەناو بردنى ئەوان تا ببینین ئێوە چى دەکەن و چۆن دەبن؟
خواى پەروەردگاریش بەمانیش دەڵێت( وإن تتولوا یستبدل قوما غیرکم ثم لا یکونوا ٲمثالکم ) سورەتی محمد ئایەتی 38. گەر ئێوەش بەپێى یاساو ڕێسا نەڕۆن و پشت هەڵکەن لەم بەرنامەو دینەى خواى پەوەردگار گەل و نەتەوەى چاکتر دێنینە جێگاتان، کە بە هیچ شێوەیەک لە ئێوە ناچن و وەک ئێوەش نابن لە ڕووى دینداری و ئەخلاق و مامەڵەو دادپەروەرییەوە، مافی( مطلق) نەدراوە بەمرۆڤەکان شوێنکەوتەى شتێک بن بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی بۆ پشتگیرى ئەو تەعبیرە کاتێک عودەى کوڕی حاتەمى تائی بەناوبانگ جارێک لەجاران دێتە خزمەت پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) دەبینێ سەلیبێک لەملیدایە ئەویش ئەیەوێ تێیبگەیەنێ ئەوەى لەملى کردووە مانای چیە؟ کە نەگونجاوە لەگەڵ بیروباوەڕیدا ئەو ئایەتە قورئانیەى بۆ دەخوێنێتەوە( اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله…….)سورەتى التوبە 31. هاوەڵ و هاوبەش بۆ خواى تاک و تەنیا پەیدا مەکەن، عودەى لەوەلامدا دەڵێت: ئێمە نایانپەرستین پێغمبەرمان (درودى خواى لەسەر بێت) جوان تێیدەگەیەنێت و دەفەرموێ: ئەى ئەوە پەرستن نیە ئەوەى لە شەرعی خوا حەڵاڵکراوە ئەوان حەرامیان کردووە وە ئەوەى حەرام کراوە ڕوهبان و ئەحبارەکان حەڵاڵیان کردووە ئەوەیە (اربابا من دون اللە)، بۆ ئێستاش ئەوانەى پێشێلى یاساو دەستوور دەکەن خەڵکێکشیان، یان هەندێ خەڵکیان دەستەمۆکردووە چى بێژن لە فەرمانیان دەرناچن لەمەوە بۆمان دەرکەوتووە، کە یاساو دەستوور شتێکەو شوێنکەوتەى کوێرانە شتێکى ترە بەرپرسیارێتى ئەخلاقى ناکرێت پێچەوانەى نەگۆڕەکانى ئیسلام بێت و ئاوەزش لەگەلی بەکار نەهێنێ ناشبێت بە ئارەزوو مەندانە سنوور شکێنی لە یاساو دەستوورى وڵات بکەیت لەهەر کوێیەک بیت یاساو ڕێسایەک هەیە پەیڕەوی بکەیت گەر لات پەسەند نیە هەوڵ بدە چاکسازى تێدا بکەیت ئەگەر بۆت دەکرێت گەرنا بەجێی بێڵە کاتێک سیاسەت دەکەیت گەر نزیک بیت لە چاکسازى و دوور بیت لەگەندەڵی خەڵکت لەگەڵ دەبێ لە هەموو کات و زەمانێکدا ئەوکات زۆرینەى تاکەکانى ناو کۆمەڵگە هەست بە بەرپرسیارێتى دەکەن بەبێ چاودێری هەروەک چۆن لەمێژوودا تۆمارکراوە ئیمامى عومەر رٍەزاو ڕەحمەتى خواى لەسەر بێت لەگەڵ چەند هاوەلێکیدا رێیان دەکەوێت لە مێگەلێک ئەوانیش لەو کاتەدا برسیان دەبێت و داوا لە شوانەکە دەکەن مەڕێکیان پێ بفرۆشێت شوانەکە ڕازى نابێت ئەڵێ: خاوەنەکەى نازانێ بەبێ ئەو ناتوانم پێتان بفرۆشم پێى دەڵێن: بەخاوەنەکەى بڵێ: گورگ خواردی، کابراى شوان لەوەڵامدا دەڵێت: ئەى خواى ئێوە و خواى من و خواى خاوەن مەڕەکە ئاگادار نیە؟ ناتوانم ئەو کارە ئەنجام بدەم، ئەوانیش بەوپەڕی ڕێزەوە بەجێی دێڵن، ئا ئەمەیە هەستکردن بە بەرپرسیارێتى، ئەمەیە متمانە دروستبوون، ئەمەیە کامێراى شاراوە، ئیبن قەیمى جەوزیش دەربارەى گوێرایەڵى بەبێ زانست و ڕێنمایی باس لە الطاعە الموستقلە) دەکات ڕاڤەى ئەو ئایەتە پیرۆزە دەکات (یا ٲیها الذین امنوا اطیعوا الله واطیعوا الرسول وأولى الامر منکم….)سورەتى النساْ 59
باس لەوە دەکات لەوەلى ئەمرەکەدا تاعەتى لەگەل نەهاتووە ماناى وایە( إن الطاعە ولی الامر لیس استقلاڵاَ، إنما یطاعون فى طاعە الله ورسوله فإذا امروا بمعصیة الله فإنه ( لاطاعە لمخلق فى معصیە الخالق). باسەکە لێرەدایە بەبێ تێگەیشتن و بێ زانیاری ناکرێت و نابێت گوێڕایەڵى بەردەوامى هەبێت لەکاتێکدا پابەند نەبن بەیاسا و ڕێساى کۆمەڵگەو وڵات یان بەیاساو پەیڕەوو بەرنامەى ڕێکخراوەکان و ئەنجومەنەکانەوە کەسی ئازاد ناکرێت بیر لەدوا ڕۆژی خۆیی و گەل و وڵاتى خۆی نەکاتەوە، ئەبێ ئەوە لەبیر نەکات ڕۆژێک دێت ڕووبەڕووى لێپرسینەوە دەبێت ،چ لەم دنیایەدا بێت ، یان بۆ رۆژی قیامەت بێت بەخۆڕایی لەم دنیایەدا پەیدا نەبوویت پێویستە فاکتەرێکى ئەرێنى بیت بۆ دین و دنیا
هەردووکیان لازم و مەلزوومى یەکترن بەبێ یەکتر ناگونجێن، خواى پەروەردگار هەم عەقلی داوە بەمرۆڤ هەم بەرنامەشى بۆ داناوە دەبێت هەردووکیان لەیەک کاتکدا سوودیان لێوەربگیرێت، چۆن دەروون و جەستە بەبێ یەک ناتەندروستن مرۆڤ هەرگیز تەندروست باش نابێ ئەگەر شوێن ئارەزووى خۆى بکەوێت بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و بێ بەرنامەى خواى پەروەردگار ، گەر وەهای کرد چاوەڕوانى ڕۆژێکى تاریک بکات خواى پەروەردگار دەفەرمووێت (فخلف من بعدهم خلف اضاعوٱ الصلاة واتبعوا الشهوات فسوف یلقون غیا) الایە : 59 سورەتى مریم. ئەوانە دواڕۆژیان تاریک و سزا دراو دەبن لەگەڵ ئەوەشدا خواى گەورە مۆڵەتى داناوە بۆ بیرکردنەوە و گەڕانەوە بۆ ڕێگاى ڕاست و دروست، فەرموویەتى : جگە لەوانە (إلا من تاب وامن وعمل صالحا فٲولئک یدخلون الجنە ولا یظلمون شیئا) الایە: 60 سورەتى مریم. هەمووتاکێک لەکۆمەڵگەدا بەرپرسیارێتى ئەخلاقى لەسەرە کە کۆمەڵگەکەى بپارێزێت لەبوارى چاکسازى و خزمەتکردندا نابێت گەندەڵ بێت و گەندەڵی بڵاوبکاتەوە، ناشبێت بێدەنگ بێت لەئاستى گەندەڵى گەندەڵکاران یەکێک لەسەرەکیترین کاری تاک بۆ ئەنجامدانى کاری بەرپرسیارێتى هەوڵدانى بێوچانە بۆ سڕینەوەى (منسوبیەت و مەحسوبیەت) لەناو کۆمەڵگەدا، کە بەڕاستی ئەو دوو سیفەتە کۆمەڵگەی داگیر کردووە خێرو بێرى وەڵات لەسەر ئەو دوو پلەیەدا دابەش بووە حاڵەتى سێ یەمى بەرپرسیارێتى تێکۆشانە بۆ بنەبڕ کردنى سیفاتى دەمارگیرى چ (حزبى – بنەماڵەى – تائیفى – مەزهەبى ) بێت کە فاکتەرێکى نەرێنى سەرەکیە لە ئەمڕۆى دونیادا بەتایبەت عێراق بەکوردستانیشەوە، کە بۆتە هۆى تێکدانى یەکڕێزى و تەبایى و برایەتى و پێکەوە ژیانى ناو گشت لایەنە سیاسیی و پێکهاتەکان هەڵوێست وەرگرتن لەم سێ حاڵەتە نەخوازراوە دروستکراوە بۆ سڕینەوەیان ئەبێت بە کردار دەربکەوێت لەوانەى ئەیانەوێت وەک مرۆڤ بژین بێ خەیاڵ بن هەموومان بەشدارین لەداروخانى قیەم و ئەخلاقدا هەر یەک بەڕێژەیەک. فەرمانبەرێک لەهەر پۆستێک بێت کەرتى تایبەت بێ، یان گشتی، حکومى ئەبێ کارنامەکەى جێبەجێ بکات لە سەرۆکى وڵاتەوە تا بچووکترین پلەى فەرمانبەرى حزبى یان حکومى کاتێک تۆى فەرمانبەر، کە گرێ بەستتکردووە و لە یەکێک لەدەزگاکانى حکومى، یان تایبەت واژۆوتکردووە و سوێندت خواردووە، کە کار بەناوەڕۆکى ئەم گرێ بەستە بکەى، یان پابەندى ئەو بەرنامەو کارنامەیە بکەى کە سوێندیانداویت، تا ماوە زەمەنیەکە تەواو دەبێت لەسەر شانتە بیپارێزى، گەر هەر کەسێک پێچەوانە جوڵایەوە یاساو رێسایەک هەیە بەپێ لاری و لاسەنگى سزا وەرگرێت گەر ئەم یاسایە و رێسایە نەبێت بەدواداچوونى بۆ نەکرێت چالاک نەکرێت گشت دامەزراوەو کۆمپانیاو دام و دەزگاکان ئاواى لێدێت کە کەس لەکەس ڕازى نەبێت چاک و خراپ وەک یەک ببینرێت وەلائی بۆ یاسا و بەها بەرزەکانى نەمێنێت: کاتێک دادوەرێک یان پزیشکێک یان هەر پیشەیەکى ترى هەبێت سوێندى ئەخلاقیان خواردووە پێش دەستبەکار بوونیان واجبە ئەرکى سەرشانیانە ئەو گرێ بەست و سوێند خواردنە پارێزراو بێت لەلایان لە لۆمەى لۆمەکاران نەترسێن …. ئەگەر جێبەجێ نەکردوو پابەند نەبوو بەو سوێندە لاسارى کردوو لەگرێ بەست و کارنامەو بەرنامەکە ئەوە بێ یەک و دوو بەرپرسیارێتى ئەخلاقى لەدەستداوە بەهیچ شێوەیەک جارێکى تر متمانەى بۆ دروست نابێتەوە، وە بەقەدەر ئەو بێ پابەند بوونە سزاى یاسایى بدرێت … ئەمڕۆ باسێکى گەرماو گەرم لەم هەرێمەدا ورووژێنراوە دەربارەى ئەو چەند کەسەى کە شەش ساڵ حکومدراون دادوەرە بەڕێزەکان ئە گەر بەپێی یاساى وڵات کێشەى هاوەڵاتیەکانتان یەکلا کردووەتەوە ڕوونکردنەوەیەک پێویستە لەمبارەیەوە بدرێت و بانگێشى کەناڵە ڕاگەیاندنەکان بکەن ئاشکراى بکەن ئەمە تاوانەکەیانە، ئەمەش ئەو سزایە بەرامبەر جۆرى تاوانەکەیە هەر تاوانێک سزاى خۆى هەیە گەر ڕاست و دروستە بەیانى بکەن و متمانەى خۆتان بە هاوەڵاتیانى خۆتان وەرگرنەوە ، مافى هاوڵاتیان هەیە کە بێنە دەنگ لە هەر کەسێک کە گوایە ستەمى لێکراوە گەر لەسەر ستەم لێ کراوێک کەس و کارو هاوڵاتى نەیەتە دەنگ ئەڵێن بەیانى و دوو بەیانى سەرەى ئێمەش دێت ..( …. کلکم راع وکلکم مسٲول عن رعیته ) ئەم کەیسەى واى لێهاتووە بەئاسانى کۆتایى پێ نایەت زۆر گرنگە بۆ ئەمڕۆى جەماوەرى کوردستان ئەم کەیسە بەڕاشکاوانە ئاشکرا بکرێت و ڕوونبکرێتەوە، چونکە حوکمەکە لەلاى زۆرێک جەماوەر لایان ناڕوون بووە بەهۆى ئەو هەموو لێدوانە جۆراوجۆرەى، کە لەکەناڵەکان دراوە لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات لەوانەیە لێدوانەکان بەردەوام بن لەدەرەنجامدا ڕوویەکى نەرێنى خراپ وەربگرێت پێشنیارێک بۆ دادوەرە بەڕێزەکانى دادگاى تەمییز گەر ئەگونجێ و یاساییە دانیشتنێکى بۆ بکرێت و بڕیارى کۆتایى لەسەر بدرێت گشت ئەندامە بەڕێزەکانى دادگاى تەمییز ئامادە بن و هەر ئەو پێنج دادوەرە نەبن گەر ژمارەیان لە پێنج زیاترە ئەو کات هەر کەسێک لێدوانى ناڕازى بدات دەردەکەوێت لێدوانەکان مەرامى ترى لەدواوەیە هیوا خوازین دادوەرە بەڕێزەکانمان لە لۆمەى لۆمەکاران سڵ مەکەن و قیەم و بەها بەهیچ شتێک مەگۆڕنەوە هەر چۆن بووە پێاداچوونەیەک بەبڕیارەکە بکرێت بۆئەوەى بارودۆخەکە لەو ئاڵۆزیە تێپەڕێت .
بە هیوا ئەوەین هەر تاکێک لەم کۆمەڵگەیە ئەو رێژە بەر پرسیارێتیە ئەخلاقیەى لەسەر شانە فەرامۆشى نەکات، با بەهیواو بژین و چاوەڕوان بین.
والسلام علیکم
کامیل حاجى على
11/5/2021

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close