كوردستانهەواڵ

مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

ئەمڕۆ پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەسپێدەکات و سەرۆکی حکومەت لە قوتابخانەیەکی سنووری قەزای بەردەڕەش بەشداری لە رێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن دەکات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022، کاتژمێر 8:00ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2023-2022 لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەرەش، لێ دەدرێت.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان. هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن:

-خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.

-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.

-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.

-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.

6-قوتابیان و خوێندکاران جگە لە سوود وەرگرتن لەو رێنماییانە پێویستە سوود لە وانەکانی وەرزش و هونەر وەربگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close