عێراقهەواڵ

ڕەوتی سەدر وەڵامی مالیكی دەداتەوە

ڕەوتی سەدر وەڵامی تویتێكی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی ياسا دەداتەوە كە وتبووی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویست ناكات.

سەباح ساعدی، سەركردە لە ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” ڕایگەیاند:”هەندێك تویت هەن دەبنە مایەی ڕووخاندن و گۆڕینی حكومەتەكان و گەورەترین سوپرایز دروستدەكەن، هەندێك وشە عەرشی ستەمكاران دەهەژێنن، ڕێكخراواوەكان و وڵاتان چاودێری دەكەن و توێژینەوەی لەسەر دەكەن”.

بە وتەی ساعدی:”هەندێك تویت هەن بەشێكن لە دەنگە دزەپێكراوەكان و لەلایەن عەقڵیەتی پیلانگێڕییەوە نوسراونەتەوە، ئەو وشانە گوناهە پێان بوترێت وشە و لە پیتی زیادە دەچن”.

پێشتر نوری مالیکی سەرۆکی هاوپویمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكیدا ڕایگەیاندبوو، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەن نووێنەرانی عێراق چیتر پێویست ناکات قسە لەسەر ئەو پرسە بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close