كوردستانهەواڵ

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەشەخۆراکی مانگی نیسان دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ پێدانی بەشەخۆراکی سێیەم بۆ مانگی نیسانیی ساڵی ٢٠٢١ دەکەن .

وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ، بڕی ٣٦٠ تەن زەیت و ٢٢٥ تەن شەکری ئامادە کردووە بەمەبەستی دابەشکردنی بەشی سێیەم بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢١ .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەشەخۆراکە لەرێی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت .

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردبووەوە، کە چەند ماددەیەکی خۆراکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close