كوردستانهەواڵ

لە هەولێر هەڵمەتى دەستبەسەراگرتنى چەکى بێ مۆڵەت دەستى پێکرد

لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەراگرتنى چەکى بێ مۆڵەت دەستى پێکرد، پارێزگارى هەولێریش وردەکارى چۆنیەتى بەڕێوەچونى هەڵمەتەکە ئاشکرا دەکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکىى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو هەڵمەتە لەچوارچێوەى پلانێکى لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێردا بۆ دەستبەسەراگرتنى چەکى بێ مۆڵەت.

رونیشکردەوە، هەڵمەتەکە لە ڕێگەى دانانى بازگەى هاوبەشى پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانى و پۆلیسى هاتوچۆ لەسەر شەقامەکانى ناو شار و دەوروبەرى شار جێبەجێ دەکرێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، باج یاخود پسوڵەى حزب و لایەنەکان بۆ هەڵگرتنى چەک رێگە پێدراونیە و کارى پێناکرێت، جگە لەو مۆڵەتانەى کە لەلایەن وەزیرى ناوخۆ یان پارێزگارى هەولێرەوە دراون.

راشیگەیاند، گشتاندن بۆ فەرمانگەکانیش کراوە کە لە رێى پرسگەکانیانەوە هەمان رێوشوێن لە بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە چەکیان پێیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close