جیهانهەواڵ

هیندستان..مردن بە کۆرۆنا ژمارەى پێوانەی تۆمار دەکات

لە ماوەى 24 کاتژمێردا لە وڵاتى هیندستان 3 هەزار و 780 کەس بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ژمارەیەکى پێوانەییە کە لەو وڵاتە بە مردن تۆمار دەکرێت.

ڕۆژنامەى تایمزى هیندى بڵاویکردەوە، لە ماوەى شەو ڕۆژێکدا، لە هیندستان 3 هەزار و 780 کەس بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بۆ وڵاتەکەش ئەوە ژمارەیەکى پێوانەییە کە بە مردن تۆمار کرابێت.

بەپێى زانیارى ڕۆژنامەکە، تا ئێستا لە هیندیستان 226 هەزار و 188 کەس بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هیندستان، لە پلەى دووەمى وڵاتانى جیهان دێت، لە ڕووتوشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و تائێستا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا جۆرێکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هیندستان بڵاوبۆیەوە کە بە جۆرێکى ترسناک دادەنرێت و خێرایى بڵاوبونەوەى 75% لە جۆرەکانى دیکە زیاترە.

لەئێستادا دۆخى تەندروستى ئەو وڵاتە لە ئاستێکى خراپدایە و تەندروستى جیهانیش بەهاوکارى چەند وڵاتێک لە هەوڵدان بۆ کۆمەککردنى ئەو وڵاتە و ڕزگاربون لەو بارودۆخەى تێى کەوتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close