كوردستانهەواڵ

لە سلێمانی تۆمەتبارێك بەبڕێك دیناری ساختەوە دەستگیركرا

مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێك دراوی عیراقی ساختەوە دەستگیركرد كە بەنیاز بوو لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١ی ئەم مانگە، هێزەکانیانی زانیاریان دەستكەوتووە لەسەر ئەوەی کە تۆمەتبارێك بڕێك دراوی ساختەی پێیە و بەنیازە ساغی بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتبار بدۆزنەوە و هەر هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (س ، ع ، ك ) لەدایكبوی 1975 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، بۆزانیاری زیاتر لەسەر دۆسیەكە و چۆنیەتی هێنان و چاپكردنی ئەو دراوانەی كە لەئێستادا دەستی بەسەرداگیراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباری دەستگیركراو بەردەوامە و هەر كەسێكیش لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت، دەستگیردەكرێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close