كوردستانهەواڵ

پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئاشکراکرد

پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژە یاسای وەزارەتی كارەبا دەکرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەکات، ئامادەی دانیشتنی ژماره‌ 12ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بن کە بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢١ بەڕێوەبەچیت.

بەرنامەی کاری دانیشتنەکە کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاشکراکراوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 79، 80 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان :

١-پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان .

٢-پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق .

٣-پێشنیازەیاسای پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان .

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار لیزا فەلەکەدین سابیر، پەیوەست بە وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی خاڵی 2ی بڕگەی یەكەمی ماددەی 49 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق .

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژە یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 87، 88، 89 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close